فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : ئێمە پێشکەوتووترین چەکمان هەیە
پەیامی کورد ... فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : ئێمە پێشکەوتووترین چەکمان هەیە
سەردار سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند : سەردەمێک تەنانەت یەک فیشەکی کڵاشینکۆفیشمان درووست نەکرد، چەکەکانیش هەمووی هاوردە کرابوون و ناچار بووین بە کەرەستەی خەڵکی دیکە شەڕ بکەین، بەڵام بە قەرز ناتوانی شەڕ بکەیت، ئەمڕۆش پێشکەوتووترین چەکمان هەیە.
فەرماندە گەورەکەمانیان شەهید کرد و تۆڵەسەندنەوە ماوەتەوە، شەقی یەکەمیان وەرگرت و شەقێکی دووەمیش ئەو دەرکردنەیە کە ووردە ووردە ڕوودەدات گورزی کۆتایی ماوەتەوە، ئەوان چیتر جێگەیان لە ناوچەکەدا نەماوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە