فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : "ئەمریکا، فەڕەنسا، ئینگلتەرا، ئاڵمانیا و مونافقەکان" لە شەڕی غەززەدا ئامادەن/ دوژمنانی ئێران زۆر نزیکن لە داڕمان

پەیامی کورد  ...  فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : "ئەمریکا، فەڕەنسا، ئینگلتەرا، ئاڵمانیا و مونافقەکان" لە شەڕی غەززەدا ئامادەن/ دوژمنانی ئێران زۆر نزیکن لە داڕمان

سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند : سەختترین شەڕ کە موسڵمانان کردوویانە شەڕی غەززە بوو، کە تیایدا ئەمریکا، فەڕەنسا، ئینگلتەرا، ئاڵمانیا، ئیسرائیل و هەندێک مونافق کە یاوەری بوون و لەگەڵیدان و دەزانین ئەوان، هەموویان پێکەوە شکستیان هێنا.. خەمۆک بوون.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە کۆنفرانسی دەسەڵاتی بەسیج لە پارێزگای یەزد لە ئێران بەڕێوە چوو ڕایگەیاند : فەلەستینییەکان هێشتا کلیل و قوفڵی ماڵەکانیان لەبەردەستە، کە ئیسرائیلی یەکان بە زۆر ئاوارەیانیانکرد، بەڵام ئیسرائیلی یەکان ویستیان ئارامی یان لەم خاکەدا هەبێت و وەک خەنجەرێک لە پاڵ موسڵمانانەکان دا تەنیا ئەوان هەراسان و ئازاری هەستەکانیان بدەن ، و پردێک بوو بۆ گواستنەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا." بۆ ناو جیهانی ئیسلامی، بەڵام فەلەستینییەکان لە ژیاندان.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هەڵە گەورانە یەک لەدوای یەک دەردەکەون و دوژمنەکانمان بەگشتی بە هەڵەکانیان دۆڕاون، چوونکە خاوەنی حیکمەت و تێگەیشتنی سیاسی و ستراتیژی نین و لە پرسەکان تێناگەن.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە