فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : ئەگەر سوپای پاسداران نەبوایە ئەمنییەتی ووڵاتانی ئەورووپایی لەناو دەچوو

پەیامی کورد   ...  فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : ئەگەر سوپای پاسداران نەبوایە ئەمنییەتی ووڵاتانی ئەورووپایی لەناو دەچوو

حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەم دامەزراوەیە نەبوایە ئەوە ئەمنییەتی ووڵاتانی ئەورووپایی لەناو دەچوو

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ موحەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی شەورای ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەگەر فیداکارییەکانی کۆمەڵەی سوپای پاسداران نەبوایە ، ئەمنییەتێک کە ئەمڕۆ لە ئەورووپا بوونی هەیە ، لەناودەچوو .

ئەو هەروەها ئاشکرای کرد : " ئەگەر فیداکارییەکانی کۆمەڵەی سوپای پاسداران بە تایبەتی بە مێحوەریەتی هێزی سوپای قودس و فەرماندەیی قاسم سلێمانی نەبوایە ، بە جەختەوە بوڕکانی تێرۆریستی کە لە لایەن ئەمریکی یەکانەوە بەدی هات ، داوێنی ئەورووپاییەکانی دەگرت و ئەمنییەتێک کە ئەمڕۆ لە ئەورووپا حاکمە و بوونی هەیە لە ناو دەچوو ."

ئەو هەروەها ووتی :" هەروەها کە دۆناڵد ترامپ ووتی ، ئۆباما بەدیهێنەر و خاڵقی تێرۆریسم بووە و ئەم ڕووداوەی بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتانی ئیسلامیدا بەدی هێنا " بەڵام ئەم ئاگرە لە لێوارەکانی ئەورووپا بوو و ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرابایە هەموو ئاستەکانی جوگرافیایی ئەورووپای دەگرتە بەر ، بەڵام عادەتی ئەورووپایی و ئەمریکییەکان ئەمەیە کە هەموو کات شوێنی بکوژ و شەهید و زاڵم و زۆڵم لێکراو دەگۆڕنەوە و تێکی دەشکێنن .

سەلامی بە ئاماژەدان بە پێشینەی ئەورووپا لە بەدیهێنانی شەڕگەلی جیهانی ئاشکرای کرد : ئەورووپا جارێکی دیکە خۆی خستە شەڕێکی جیهانی یەوە و ئەمڕۆ لە سەر وێرانەکانی هەمان شەڕەکانی ڕابردوو ، ئەورووپایەکی نوێ درووست بووە ، ئەورووپا دەسری لە هەڵەکانی ڕابردووی خۆی وەرنەگرتووە و وا بیر دەکاتەوە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی لەم شێوەیە دەتوانێ ئەم سوپایە گەورەیە کە پڕە لە هێزی ئیمان ، ئیرادە و باوەڕ تێکبشکێنێت .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە