فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات
پەیامی کورد ... فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات
سەلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند تۆڵە خوێنی سەیاد خودایی لە دوژمنان دەکەینەوە
سەلامی لە چاوپێکەوتنی لەگەل بنەماڵەی حەسەن سەیاد خودایی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران کە جەند ڕۆژ پێش ئێستا لە بەردەم ماڵەی کوژرا ڕایگەیاند ، شانازییەکی لەم شێوەیە بۆ ئەم بنەماڵەیە پیرۆز و بێ وێنەیە ، چوونکە ئەم ڕۆژانە زۆر بە کەمی شانسی شەهید بوونی هەیە .
دوژمن لە دڵی کۆشکی سپی و تەلئەڤیڤ ئەویان بۆ ماوەی چەندین مانگ و ساڵ ، ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان بەدواداگەڕانیان بۆ کرد تاکوو لە خاڵیکدا ئەو شەهید بکەن .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە