فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ئاگادارییەک ئاراستەی کوردانی ئۆکراین دەکات
پەیامی کورد ... فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ئاگادارییەک ئاراستەی کوردانی ئۆکراین دەکات
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی حکوومەتی هەرێم نووسینگەی نوێنەرایەتی لەو ووڵاتەدا نییە، لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عیراقی فیدڕال لە ئۆکراین بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئاگاداری کوردستانیانی نیشتەجێی ووڵاتی ئۆکراین دەکەینەوە کە لەبەر ئەوەی حکوومەتی هەرێم نووسینگەی نوێنەرایەتی لەو ووڵاتەدا نییە، لە کاتی پێویستی و بۆ هەر ئەگەرێک، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عیراقی فیدڕاڵ لە ئۆکراین بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە:
باڵیۆزخانەی عیراق لە ئۆکراین
+38974007307
+380952041153
+9647518503123
هێڵی گەرم
+380979244948
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هاووڵاتیانەی کە روویان لە ووڵاتی هەنگاریا و رۆمانیا و پۆڵەندا کردووە، بۆ هەمان مەبەست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
باڵیۆزخانەی عیراق لە بودابست
+3614411960
باڵیۆزخانەی عیراق لە بوخارست
+9647708885444
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە پۆڵەندا
+48606716040
باڵیۆزخانەی عیراق لە وارشۆ
+48792650803
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە