فەرمانی دامەزراندنی ٤٢٤ کەس لە لایەن حکوومەتی ھەرێم ەوە دەرکرا
پەیامی کورد ... فەرمانی دامەزراندنی ٤٢٤ کەس لە لایەن حکوومەتی ھەرێم ەوە دەرکرا
ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێم بڕیاری دامەزراندنی ٤٢٤ دەرچووی کۆلێژی پزیشکی گشتی لە ھەرێمی کوردستان دەرکردووە و دەست بە مامەڵەکانیان دەکەن و دادەمەزرێن، کە ئەوانە دەرچووی ساڵی ڕابردوون.
ئاسۆ حەوێزی، ڕایگەیاند : دەمێکە نووسراوی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی ساڵی ڕابردوو ٢٠٢٠_٢٠٢١ رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرابوو، ئێستاش ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داوە و فەرمانی دامەزراندنیان دەرچووە ، کە ٤٢٤ دەرچوون لە ھەرێمی کوردستان.
حەوێزی ووتیشی، ئێستا فەرمانی دامەزراندنیان دراوە و تەنھا ماوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدرێت و دەستبەکار دەبن، بەڵام ئەمە ئەوانەن کە دەرچووی کۆلێژی پزیشکی گشتین.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە