فەرمانێکی ترامپ لە ئاڵمانیا جی بەجێ ناکرێت

پەیامی کورد    ...    فەرمانێکی ترامپ لە ئاڵمانیا جی بەجێ ناکرێت

فەرمانی دۆناڵ دترامپ سەبارەت بە دەرچوونی هیزەکانی ئەمریکا لە ووڵاتی ئاڵمانیا جیبەجی ناکرێت .

ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان فەرمانی دەرکراو لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشوو سەبارەت بە دەرچوونی زیاتر لە ١/٤ هیزەکانی خۆی لە ئاڵمانیای ڕاوەستاند بەم شێوەیە ١٢ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئاڵمانیا دەمیننەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هەنگاوەی ترامپ زۆر بە تووندی هەرایە نایەوە و وەکوو بەردەوامیدان بە دژمنکارییەکانی لەگەڵ ئەم هاوپەیمانە کلیدیییەی ڕۆژئاوا لە ئەورووپا هەژمار کرا .

هەلوەشاندنەوەی ئەم فەرمانە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە لایەن سەرلەشکەر تاد والتێرز ، فەرماندەی پلە باڵای ناتۆ لە ئەورووپا دا ڕاگەیندرا . ئەو ڕایگەیاند دەرچوونی ١٢ هەزار سەرباز ڕادەوەستێندرێت تاکوو لۆئید ئاستین ، وەزیری بەرگری نوێی ویلایەتەیەکگرتووەکان بتوانێت ئەوە بە شێوەیەکی تەواو هەڵبسەنگێنێت و ڕاپۆرتەکەی ڕادەستی جۆ بایدن بکات .

واڵتێرز لە کاتی قسەکانی لە مەقەڕری ئەم یەکیتییە لە شاری موونس لە بەلژیکا ووتی : لەم کاتەدا یەک بە یەکی ئەو بڕیارانە ڕاوەستیندراون . ئەوان جارێکی دیکە لە سەرەتاوە تاکوو کۆتایی هەموویان هەڵدەسەنگێننەوە .وەزیری بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان هەر لەم کاتەدا خەریکی هەلسەنگاندنی زۆر ووردی ئەم بابەتانەیە و لەگەڵ ڕابەرانی سەربازی و نیزامی و نا سەربازی ڕاوێژ و ووتووێژگەلیکی دەبێت . کاتێک کە ئەو هەموو ئەم راوێژانەی بیست و ئەوانی کۆ کردەوە لە کۆتاییش دا ئەوانە دەباتە کۆشکی سپی و ڕادەستی سەرۆککۆماری دەکات تاکوو ئەو بریاری کۆتایی لەم بارەیەوە بگرێتە بەر .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە