فەرمان و ئامادەباشی کیم جوونگ ئوون بە ئەرتەش بۆ هێرشی ئەتۆمی

پەیامی کورد   ...  فەرمان و ئامادەباشی کیم جوونگ ئوون بە ئەرتەش بۆ هێرشی ئەتۆمی

سەرۆکی کۆریای باکوور  جەختی لە سەر ئامدەیی ئەم ووڵاتە بۆ هێرشی ئەتۆمی دەست پێشخەرانە بۆ سەر دوژمنانی ئەم ووڵاتە کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس " کیم جوونگ ئوون " سەرۆکی کۆریای باکوور لە سەر پێویستی ئەم ووڵاتە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی بە مەبەستی چارەسرەکردنی هەڕەشەگەلی ئەتۆمی بۆ هێرشی دەستپێشخەرانە لە لایەن ووڵاتانی دوژمنکارەوە جەختی کردەوە . سەرۆکی کۆریای باکوور لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرماندەکانی ئەرتەشی کۆماری خەڵقی کۆریا کە سازماندەیی نەمایشی سەربازی ڕۆژی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە دووشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە لە سەر شان بوو لە سەر ئەم بابەتە جەختی کردەوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە