فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرد
پەیامی کورد ... فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرد
سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ راب برەندستێتر فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، لەڕووی مەشق و لۆجستییەوە.
لای خۆیەوە فەریق سیھاد بارزانی سوپاسی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانانی کرد و بەردەوامی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بە گرینگ و پێویست زانی.
ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە