فەڕشی دەستچن لە شاری "مەهاباد ئەمساڵ بە ڕادەی " ٢٥ لەسەد کەمی کردووە

پەیامی کورد     ...   فەڕشی دەستچن لە شاری "مەهاباد ئەمساڵ بە ڕادەی " ٢٥ لەسەد کەمی کردووە

دوێنێ پێنجشەممە ی جووڵای ٦ی جووڵای ٢٠٢٢  "چیا قوربانی ئەقدەم" سەرۆکی یەکیتی تەونی فەرشی شاری مەهاباد وتوویەتی: "ئەمساڵ ٤ هەزار و ٥٠٠ مەتری چوار گۆشە فەرشی دەستچن لەو شارە بەرهەم هاتووە کە لەچاو ماوەی هاوشێوەی خۆی لە ساڵی ڕابردوو ٢٥ لەسەد دابەزین پێشان دەدات".

"قوربانی ئەقدەم" هۆکاری دابەزینی ڕێژەی تەونی لە "مەهاباد" بۆ کەمی هەناردەکردن و بەربەستەکان هەروەها بەڕێوەنەچوونی پێشانگای ناوخۆیی و پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا گەڕاندەوە.

جۆرەکانی "تابلۆ فەڕش، فەڕشی ئەفشار و درشت چنی ئەفشار" گرینگترین بەرهەمی فەڕش لە "مەهاباد"ن، کە بە ڕیز ٤٠، ٢٥و ٣٥ لەسەد بەرهەمی فەڕشی ئەو شارە پێک دەهێنن.

ناوبانگی فەرشی ئەو ناوچەیە لە بواری جوانی، نەخش و باشی کەرەستە لە جیهاندا کەم وێنەیە و فەرشی دەستچنی ئەو ناوچەیە بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوو هەتا ئێستا جێگە و پێگەیەکی تایبەتی هەبووە دەتوانێ لە ڕاستای گەشەی هەناردەکردن لە ناوچەکەدا ڕۆڵێکی گرینگی هەبێت.

پارێزگای "ئۆرمیە" یەکێک لە جەمسەرە گرینگەکانی فەرشی دەستچن لە کوردستان و ئێرانە و ساڵانە نزیک بە ٢٩٠ هەزار میتری چوارگۆشە فەڕشی جۆراوجۆر بەرهەم دێت کە شارەکانی "ئۆرمیە ، خۆی، بوکان، تیکاب و مەهاباد" زۆرترین تەونی فەڕشیان لەو پارێزگایەدا هەیە. 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە