فەڕەنسا ئەردۆغان بە بانگەشەی ئیسلامی سیاسی تاوانبار دەکات
پەیامی کورد ... فەڕەنسا ئەردۆغان بە بانگەشەی ئیسلامی سیاسی تاوانبار دەکات .
بە هۆی پێدانی یارمەتی بۆ درووست کردنی مزگەوت لە فەڕەنسا تووڕەیی خەڵکی لێدەکەوێتەوە .
دەوڵەتی فەڕەنسا ، شەورای شاری ستراسبوورگ تاوانبار دەکات کە بە ڕێکەوتن بۆ هاوکاری ماددی بۆ درووستکردنی مزگەوتێک ک ەلە لایەن گرووپێکی پەنابەرەوە درووست دەکرێت ، بە دەستوەردانی تورکیا لەم ووڵاتە دا یارمەەتی دەگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز ، وەزیری ووڵاتی فەڕەنسا ، فەرمانی بە سەرۆکی ئیالەت کردووە تاکوو بە پێدانی هاوکاری بە بڕی ٢،٥ میلیۆن یۆرۆ کە لە لایەن شارەوانی ئەم شارەوە پەسەند کراوە دژایەتی خۆی ڕابگەێنێت و ڕایگەیاند کە " مزگەوتی ئەیووب سۆڵتان " بەشێک لە هەوڵەکانی ئەرۆدغان ە بۆ بانگەشەی ناوی خۆی و بەرگری کردنی لە ئیسلامی سیاسی یە .
جێراڵد دارمانین لەمبارەیەوە ووتی : " ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم بەرپرسەی شارەوانی نابی تێچووی دەستوەردانی دەرەکی لە ناو خاکی ئێمەدا فەراهەم بکات ."
هەندێک لە چاودێران ئەم بابەتە لە ڕاستای کێشەو گرفتە قووڵەکانی نێوان ئیمانۆئێل ماکرۆن و ئەردۆغان دەزانن .
تورکیا جارێکی دیکە بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە ساڵی داهاتوودا تاوانبار کراوە .هەروەها پەیوەندی فەڕەنسا و تورکیا بە هۆی کێشە و ئاڵۆزیگەلێک سەبارەت بە دەرگیرییەکان لە لیبیا ، سووریا و قەرەباغ و تاوانەکانی تورکیا بەرامبەر ئیسلام هەراسی لە فەڕەنسا تێکچووە .
مزگەوتی ئەیووب سۆڵتان لە لایەن کۆنفێدڕاسیۆنی ئیسلامی " میلی گرووس " گرووپێکی پەنابەری تورکیایە کە لە حاڵی درووست کردن و ساخت و سازە
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە