فەڕەنسا بەرامبەر بە سیخۆڕی کردنی ئەمریکا لە سەر بەرپرسانی ئەورووپا کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... فەڕەنسا بەرامبەر بە سیخۆڕی کردنی ئەمریکا لە سەر بەرپرسانی ئەورووپا کاردانەوەی نیشان دا .
وەزیری کاروباری ئەورووپای فەڕەنسا ڕایگەیاند : دەبێ ببینین ئایا شەریک و هاوپەیمانەکانی ئێمە لە یەکیتی ئەورووپا ، دانیمارکی یەکان لە هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگاگەلی هەواڵگری ئەمریکی تووشی هەڵە بوونە .
لە ئەگەری ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرا ببێت ئەمریکا ڕابەرانی یەکیتی ئەورووپای بۆ کاری سیخۆڕی کردن بەکار هیناوە ئەمە دەبێتە بابەتێکی زۆر جیددی .
بە پێی هەواڵی دۆیچێڤێلە نووسیویەتی دانیمارک هاوکاری و یارمەتی ئاژانسی ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی ئەمریکای داوە بۆ سیخۆڕیکردن لە سەر ڕابەران و بەرپرسانی ئەورووپا لەوانەش گەورە ڕاوێژکار و سەرۆککۆماری ئاڵمانیا یە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە