فەڕەنسا داوا لە ئێران دەکات بەرنامە نهێنییە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا بکات

پەیامی کورد      ...    فەڕەنسا داوا لە ئێران دەکات بەرنامە نهێنییە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا بکات

“لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕاپۆرتێك سەبارەت بە هاوکاری ئێران بە ئاژانسەکە پێشکەش دەکات”.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوا لە ئێران دەکات ووردەکاری تەواو لەبارەی ئەو ماددە ئەتۆمییە نهێنییانەی هەیەتی بخاتەبەردەست ئاژانسی نێودەڵەتی ووزەی ئەتۆمی.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕاپۆرتێك سەبارەت بە هاوکاری ئێران بە ئاژانسەکە پێشکەش دەکات، فەرەنسا داوادەکات تاران بەبێ دواکەوتن هاوکاری ئاژانسەکە بکات.

هەریەکە لە فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا لە مانگی ڕابردوودا دوای راپۆرتەکەی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ، نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە گەیشتنی ئێران بۆیەکەمجار بە ڕێژەی ٢٠%ی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم و زیادکردنی تا ئاستی ٦٠%.

بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، یەکشەممەی ڕابردوو سەرۆک کۆماری ئێران، بەڕێوبەری ووزەی ئەتۆمی ووڵاتەکەی کە یەکێک بوو لە دیارترین زانایانی ئەتۆمی ئێران، گۆڕی بە کەسێک کە شارەزایی و ئەزموونێکی ئەوتۆی نییە لە ووزەی ئەتۆمیدا.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیە بەردەوامی بە گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ووڵاتانی خۆرئاوادا بدات، بەڵام لەژێر فشاری خۆرئاوادا نابن، ئێران هەوڵدەدات بۆ هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەری.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە