فەڕەنسا داوا لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات بە زوترین کات ئامێرەکانی ئایفۆن 12 لە بازاڕەکانی ئەو ووڵاتە بکشێنێتەوە

پەیامی کورد   ...  فەڕەنسا داوا لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات بە زوترین کات ئامێرەکانی ئایفۆن 12 لە بازاڕەکانی ئەو ووڵاتە بکشێنێتەوە

ئاژانسی نیشتمانی فریکوێنسی فەڕەنسا رایگەیاند، داوا لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکەن بە زوترین کات ئامێرەکانی ئایفۆن 12 لە بازاڕەکانی فڕەنسا بکشێنێتەوە، چوونکە ئەو جۆرە ئامێرە رێژەیەکی زۆر لەو شەپۆلە کارۆموگناتیسیانە دەرده‌دات، کە لەشی مرۆڤ هەڵیان دەمژێت.
ئاژانسی نیشتمانی فریکوێنسی فەڕەنسا لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە داوا لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات لەئه‌مڕۆوە ئامێرەکانی ئایفۆن 12 لە بازاڕەکانی فەڕەنسا بکشێنێتەوە، چوونکە رێژەی "ئێس ئەی ئاڕ"ی ئەو جۆرە ئایفۆنە بەرزە.

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکەن بە زووترین کات هەموو رێگەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بگرنەبەر، ئەگەر نا لەسەر ئەو کۆمپانیایە پێویست دەبێت ئەو جۆرە ئامێرە لە فەڕەنسا بکشێنێتەوە.

ئاژانسی نیشتمانی فریکوێنسی فەڕەنسا ده‌ڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاودێریکردنی بازاڕی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لەلایەن ئاژانسی نیشمانی فریکوێنسی فەڕەنسا، پشکنین بۆ 141 جۆر ئامێری مۆبایل ئەنجامدرا لە ناویاندا ئایفۆن 12.
باس لەوەشکراوە، لە دوای پشکنیننەکان دەرکەوت ئایفۆن 12 رێژەی دەردانی ئەو جۆرە شەپۆلە کارۆموگناتیسیانەی زۆرە کە لەشی مرۆڤ توانای هەڵمژینی هەیە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە