فەڕەنسا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی لۆبنان هۆشدرای دەدات و داوا لە ئەورووپا دەکات لەم کارەدا دەستوەردان بکەن
پەیامی کورد ... فەڕەنسا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی لۆبنان هۆشدرای دەدات و داوا لە ئەورووپا دەکات لەم کارەدا دەستوەردان بکەن .
فەڕەنسا داوا لە یەکیتی ئەورووپا دەکات بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە کێشە و گرفتەکان کە لۆبنان ی لە بواری ئابووری و سیاسی یەوە وێران کردووە فشار بخاتە سەر سیاسەتمەدارانی ئەم ووڵاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ژان ئێف لۆدریان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا دوێنی دووشەممە داوای لە یەکیتی ئەورووپا کرد بۆ دەرهێنانی لۆبنان لە ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی کە تێیدا بە سەردەبات ، لە ئامێری فشار بۆ سەر سیاسەتمەدارانی لۆبنانی کەڵک وەربگرێت .
ئەو لە کاتی گەیشتنی بە بڕۆکسڵ " مەقەڕری سەرەکی یەکیتی ئەورووپا " بۆ چاوپێکەوتن و دیدار لەگەل هاوتاکانی خۆی لە یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند ، کە لۆبنان لە ئاراستەی هەڵوەشاندنەوەیە .
ئەو هەورەها ووتی : دەزانین چارەسەر بوونی هەیە . ئێمە پێویستیمان بە دەوڵەتێکی گشتگیر و ئەهلی کارکردن هەیە ، ئێمە پێویستمان بە چاکسازی هەیە و دەزانین کە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی پاڵپشتی لە چاکسازی دەکات ."
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە