فەڕەنسا : نۆرەی ئێرانە نییەت پاکی خۆی بسەلمێنێت و خێرا دانووستانەکانی ڤییەننا ئەنجام بدەین
پەیامی کورد ... فەڕەنسا : نۆرەی ئێرانە نییەت پاکی خۆی بسەلمێنێت و خێرا دانووستانەکانی ڤییەننا ئەنجام بدەین
بە پێی زانیارییەکان فەڕەنسا لە پەیامەکەی خۆی دا ڕایگەیاند : دەبێت خێرا دانووستانی ڤییەنا ئەنجام بدەین
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا " ژان ئێڤ لۆدریان" ڕایگەیاند: پێویستە لە دانووستانەکان هەر چی زووترە ئەنجام بگەین، چوونکە کۆماری ئیسلامی پاش کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی هیچ کات ئەوەندە لە چەکی ناوەکی نزیک نەبووەتەوە.
هەروەها لە درێژەدا ووتی: ئەمریکا ئیرادەی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر گرێبەستی ناوەکی ساڵی ٢٠١٥ نواندووە، ئێستا ئەمە نۆرەی کۆماری ئیسلامییە کە نییەت پاکی خۆی بسەلمێنێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە