فەڕەنسا : هێشتا لە کەمبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا بۆ ٥ هەزار کەس لە ڕۆژێکدا مەودامان هەیە
پەیامی کورد ... فەڕەنسا : هێشتا لە کەمبوونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا بۆ ٥ هەزار کەس لە ڕۆژێکدا مەودامان هەیە
بەرپرسانی فەڕەنسەوی دەڵێن هێشتا بۆ گەیاندنی هەژماری تووشبوان بە ڤیرووسی کۆرۆنا بە ٥ هەزار کەس لە ڕێژێکدا مەودایەکی زۆریان هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، وەزیری تەندرووستی و دەرمانی فەڕەنسا ڕایگەیاند : ئێمە بە نیازین ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا بگەێنینە ٥ هەزار کەس کە هەر چەندە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە مەودایەکی زۆرمان ماوە . ئەمە لە حاڵیکدایە کە ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە فەڕەنسا ڕۆژی شەممە ١١ هەزار کەس بووە .
ژێرۆم سۆلۆمۆن هەروەها دەربارەی بەرزبوونەوەی دووبارەی کۆرنا لە فەڕەنسا هۆشداری دا و ووتی ئێمە دەبێ چاوەڕوانی پەیکێکی نوێ بین .
جێگای ئاماژەدانە فەڕەنسا بە نزیکەی ٣٠٠ هەزار تووشبوو بە کۆرۆنا ٥ەمین ووڵاتە لە بواری هەژماری تووشبوان دا .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە