فەڕەنسا و بەریتانیا، سەرکۆتکردنی ڕاپەڕیوانی ئێرانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ، مەحکووم کرد.

پەیامی کورد   ...  فەڕەنسا و بەریتانیا، سەرکۆتکردنی ڕاپەڕیوانی ئێرانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ، مەحکووم کرد.

کاترین کۆلۆنا و جێمز کلۆرلی، وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەڕەنسا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و "سەرکوتی تووندوتیژانەی خۆپیشاندەران" ی ئێرانیان، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرد.

ئەم بەیاننامەیە پاش چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی دوو ووڵات لە پاریس بڵاو بووەوە و هاوکات پاڵپشتی ئێران لە ڕووسیا و ناردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ ئەو ووڵاتەشیان مەحکووم کرد.

هەروەتر جەختیان لەوە کردەوە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچە و بە جووڵاندنەوەی میلیشیاکان و بۆمبارانکردنی ووڵاتانی دراوسێ  بووەتە هۆی پشێوی و نائارامی ووڵاتان.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە