فەڕەنسا : ٧ فەڕەنسەوی لە ئێران دەست بەسەرن
پەیامی کورد ... فەڕەنسا : ٧ فەڕەنسەوی لە ئێران دەست بەسەرن
کاترین کۆلونا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند حەوت فەڕەنسەوی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە زینداندان، ماوەیەک لەمەوبەر پێنج کەس بوون بەڵام لەم ماوەیەدا دوو فەڕەنسەوی دیکەش لەلایەن ڕژێمی ئاخوندی دەستبەسەر کراون و لە بەندیخانەکانی ئەو ووڵاتەدان.
ناوبراو جەختی لەوەی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی دەوڵەتێکی بێ پڕەنسیپە و هاووڵاتییان وەک بارمتە دەگرێت تا باج لە دەوڵەتەکان وەربگرێت و ووڵاتە نێودەوڵەتییەکان دەبێ زۆر زیاتر لە پێش مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ببینن و بەرپەرچی بدەنەوە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە