فەیسبووک هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... فەیسبووک هۆشداری دەدات .
فەیسبووک دەربارەی سیخوڕی کردنی کۆمپانیاگەلی ئیسرائیلی لە ١٠٠ ووڵاتدا هۆشداری دەدات .
فەیسبووک سەبارەت بە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی سیخوڕی کۆمپانیاگەلی ئیسرائیلی لە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لە کاربەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە و کاربەرانی پلاتفۆڕمی ئینستاگرام لە خاڵە جیاوازەکانی جیهان هۆشداری دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی فڕانس ٢٤ ڕاپۆرتی دا کە ٥٠ هەزار کەس لە زیاتر لە ١٠٠ ووڵات بوونەتە قوربانی ئۆپراسیۆنی سیخوڕی ٦ کۆمپانیای ئیسرائیلی چالاک لەم بوارەدا .
کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووک ، ئینستاگرام و واتس ئاپ ە رایگەیاند : کە ڕۆژنامەنووسان ، دژبەران و ڕەخنەگران لە ووڵاتانی جیاوازدا و بنەماڵەی دژبەران و چالاکانی یاسایی لە نێوان ئەم قوربانیانە دان ، بە شێوەیەک کە سیخوڕەکان لە ماوەی چەندین مانگی درێژخایەن دا لە ڕێگای گرووپگەلێکەوە بەردەوامی یان بە چاودێری و کۆنترۆلی ئامانجەکانی خۆیان داوە .
فەیسبووک سەبارەت بە ١٥٠٠ هەژماری ساختە کە ئەم کۆمپانیایە سیخوڕییانە لە فەیسبووک ، ئینستاگرام و واتس ئاپ درووست یان کردووە هۆشدار دا
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە