فەیلەسووفی ئەمریکی : چاکسازی لە عەرەبستان بۆ سەرکەوتن پیویستی بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە نییە
پەیامی کورد ... فەیلەسووفی ئەمریکی : چاکسازی لە عەرەبستان بۆ سەرکەوتن پیویستی بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە نییە .
" مایکل سەندڵ " لەو باوەڕەدایە ئەگەر عەرەبستان دەیەوێت لە چاکسازی یانەی کە گرتوویەتییە پێش سەرکەوتوو بێت دەبێ ئیزنی ڕوودانی بیروڕای ڕەخنەگرانە بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک مایکڵ سەندڵ فەیلەسووفی سیاسی ئەمریکی لە دوای بەشداریکردن لە یەکەمین کۆنفڕانسی فەلسەفە لە پاشایەتی عەرەبستان ووتی : ئارەزووی بەرپرسانی سەعوودی بۆ پەرەپێدان و ڕەونەق دانی بیروڕای ڕەخنەگرانە دەستنیشان دەکات کە ئایا جووڵەیەکی چاکسازی کە لەم ووڵاتە کەوتووەتە ڕێ سەرکەوتووانە دەبێت یا خود نا .
بەرپرسانی عەرەبستانی سەعوودی دەڵێن یەکەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی فەلسەفە لە عەرەبستانی سەعوودی لە ژێر ناوی " کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی فەلسەفە لە ڕیاز " لە ٨ بۆ ١٠ی دیسەمبەر بە ئامادەبوونی کارناسانی نێودەوڵەتی فەلسەفە و لە ژێر ناوی " جەشنوارەی ئەندیشەکان " بەڕێوە دەچێت
بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی فەلسەفە لە عەرەبستانی سەعوودی لە حالێکدایە کە فەلسەفەی لە زانکۆ مەزهەبی و نامەزهەبییەکانی ئەم ووڵاتەوە ناوترێتەوە و لە وەهابییەت کە مەزهەبی فەرمی لە عەرەبستانی سەعوودی یەیە ، فەلسەفە بێدعەت هەژمار دەکرێت . واپێدەچێت حاکمانی عەرەبستان لە ڕاستای بەرنامەی خۆی بۆ درووستکردنی چاکسازی بەنیازن بکەونە ناو حەوزەگەلێک لە زانست ، مرۆڤناسی و کۆمەڵناسی ببن کە یاکوو ئێستا لەم ووڵاتەدا تابوو هەژمار دەکرێت . ئامانجەکەی ڕێکخستنەوەی ڕوخساری عەرەبستان بە تایبەتی لە بواری مافی مرۆڤ ە . هەموو ئەم ئامانجانە لە چوارجێوەی دۆسیە و سەنەدێکی پەرەپێدانی عەرەبستان هەڵدەسەنگێندرێت کە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی گەنجی ئەم ووڵاتە بە دوای دەستەبەر کردن یەوەیەتی .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە