قائانی " فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ دوو پرسی گرینگ سەردانی سلێمانی کردووە
به‌گوێره‌ى زانیاری نهێنی و ڕانەگێندراو لە سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵەوە ، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌به‌غدا ڕ‌وى له‌سلێمانى كردوه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆبۆته‌وه‌و ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ نێوه‌ندگیری هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتیش ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه زانیاریی ئاشكراده‌كه‌ن.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە زارى سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو یەکێتی نیشتیمانی بڵاویكردۆته‌وه، دوێنێ دووشەممە ٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران " جێگرەوەی قاسم سلێمانی " سەردانی شاری سلێمانی کردوەو پرسی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی بەتایبەت کێشەی هاوسەرۆکان و سەرکردایەتی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتی تاووتوێکردوە.
ئەو سەرچاوەیەی باسی لەوەکردوە، قائانی هەوڵی لێک نزیککردنەوەی سەرکردەکانی یەکێتی دەدات کە لەدوای هەشتی تەمموزەوە لە ناکۆکییەکی قوڵدان، تەنانەت هەوڵیداوە ڕۆڵی "نێوەندگیر"یش بگێڕێت.
هاوکات هەر لەو سەردانەیدا بۆ سلێمانی، قائانی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی تاووتوێکردوە.
به گوێرەی زانیارییەکان ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌ینن، قائانى سه‌ردانى سلێمانى نه‌كردوه‌و هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا‌و هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیدا نه‌كردوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کە ئیسماعیل قائانی له دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، سه‌ردانى سلێمانی شى كردوه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتیش كۆبۆته‌وه تایبه‌ت به‌پرسى كێشه‌كانى هاوسه‌رۆكان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە