قائانی لە سەردانەکەی بۆ لای سەدر ئەم پەیامەی لە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێرانەوە گەیاندووە
پەیامی کورد ... قائانی لە سەردانەکەی بۆ لای سەدر ئەم پەیامەی لە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێرانەوە گەیاندووە
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ناوەڕۆکی کۆبونوەوەکەی مۆقته‌دا سه‌در و ئیسماعیل قائانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، قائانی په‌یامێكی رابه‌ری باڵای ئێران عەلی خامنەیی گه‌یاندوه‌ته سه‌در و تیایدا جەختی کردووەتە لەسەر گرینگی یەکخستنی ناو ماڵی سیاسی شیعە بە هەموو هێزه‌كانییه‌وه و جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، كه په‌رته‌وازه‌كردنی ئه‌و ماڵه رێگه پێدراو نیه.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار دەرباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ٨ی فێبریوەری موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسداران و به الحدث-ی راگه‌یاندوه، "قائانی نامه‌یه‌كی له عەلی خامنەیی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ی گه‌یاندوه‌ته سه‌در و تیایدا پێداگری لەسەر گرینگی یەکخستنی ماڵی سیاسی شیعە بە هەموو هێزه‌كانییه‌وه کردوەته‌وە و راشیگه‌یاندوه په‌رته‌وازه‌كردنی ماڵی شیعه رێگه پێدراو نیه جا هۆكاره‌كه هه‌ر هه‌ل ومه‌رجێك بێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كه "سەدر په‌یامه‌كه‌ی خامنه‌یی به سوودبه‌خش ناوبردوه و وتوویه‌تی نامه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه، كه به هاوبه‌شی پێكردنی به‌شێك له‌لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی، به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موو لایه‌نه‌كان تیایدا به‌شداربن، له‌مڕوه‌وه سه‌در، هاوبه‌شێتی مالیكی ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام خامنه‌یی له‌نامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر هاوبه‌شكردنیكردن كردوه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندوه، به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌ت پێك نه‌هێندرێت".
ئەمە لە حاڵیکدایە کە دوای چاوپێکەوتنەکەی سەدر لەگەڵ قائانی، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەدر و قائانی شکستی هێناوە و، هیچ ئەنجامێکی نەبووە و لەدوای کۆبوونەوەکەش ،مۆقتەدا سەدر لەتویتێکدا دووپاتی کردووەتەوە کە " نە ڕۆژهەڵات و نە ڕۆژئاوا، حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی". ئەمەشی وەک هیمایەک بۆ سووربوونی خۆی لەسەر هەڵوێستەکانی تویت کردووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە