قائیمقامی ئەم شوێنە داوای بەهاناوەچوون دەکات

پەیامی کورد    ...   قائیمقامی ئەم شوێنە داوای بەهاناوەچوون دەکات

بە ھۆی دابارینی بەفرێكی زۆر و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، قایمقامی پێنجوێن دەڵێ، رێگای زۆربەی گوندەكان گیراوە و داوای ھاوكاری لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات.

زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن، رایگەیاند: "بە ھۆی دابارینی بەفرێكی زۆرەوە، پلەكانی گەرما لە سنووری پێنجوێن ٢٤ پلە ژێر سفرە، ئەوەش وای كردووە ئاستەنگی ھاتووچۆ درووست ببێت و رێگای زۆربەی گوندەكانی سنووری قەزاكە گیراون و رێگا نییە بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتیان، تا ئێستاش نەمانتوانیوە رێگای گوندەكان و بەشێك لە رێگا سەرەكییەكان بكەینەوە".

قایمقامی پێنجوێن ووتیشی: "كاتژمێرەكانی كارەبا كەم كراونەتەوە و برایانی ئێمە لە ھێزەكانی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سیاگوێز ئاستەنگیان بۆ دروست بووە".

رەحمان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "داو الە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین بە دابینكردنی ئامێری پێویست ھاوكاریی قەزای پێنجوێن بكات و كارەبای زیاتر بۆ ئەو شارە دابین بكرێت، تا لەو شەپۆلە سەھۆڵبەندانەی ئەمساڵ رزگارمان دەبێت".


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە