قاسم ئه‌عره‌جی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

پەیامی کورد   ...  قاسم ئه‌عره‌جی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

 قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێرق له‌ برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی دا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و ‌هیوای به‌رده‌وامی به‌رهه‌می زیاتر و سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری و ئاسایش و ئاوه‌دانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین.

قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی
ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە