'' قایمقامی عەنکاوە لە لایەن " ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر " ەوە ھەڵبژارد''
پەیامی کورد ... '' قایمقامی عەنکاوە لە لایەن " ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر " ەوە ھەڵبژارد''
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ٥ی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوە برد و لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ بە کاندیدی پارێزگای ھەولێر بۆ قایمقامی قەزای عەنکاوە درا و یەکەم قایمقام بۆ قەزای عەنکاوە ھەڵبژێردرا.
ڕامی نووری، قایمقامی عەنکاوە، ڕایگەیاند: ''ساڵی ڕابردوو بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران شارۆچکەی عەنکاوە بڕیاری بەقەزابوونی دەر کراوە و پڕۆژەبڕیارێک لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە کراوە، کە ژمارەیەک بڕیار لەبارەی تایبەتمەندی عەنکاوە و ھەموو ناوچە کریستیاننیشینەکان دەر دەکرێن.''
قایمقامی عەنکاوە دەڵێت: ''حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەتمەندی قەزای عەنکاوە بەرچاو دەگرێت و بەقەزابوونی عەنکاوە کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی عەنکاوە دەبێت لە ھەموو ڕوویەکەوە.''
ڕامی نووری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''پاکێجێک بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی عەنکاوە ئامادە کراوە و بەسەر دوو کەرتدا دابەش کراوە، بەشێکی پڕۆژەکان لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و بەشێکی دیکەش لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێن.''
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە