قسەکانى ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆمارى فەڕەنسا لەسەر ڕاپەرینى گەلانى ئێران

پەیامی کورد   ...  قسەکانى ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆمارى فەڕەنسا لەسەر ڕاپەرینى گەلانى ئێران

ئیمانۆئێل ماکرۆن : من، ڕێز و پشتیوانى خۆم بۆ ژنانى ئێرانى دەردەبڕم.  چونکە دەستیان بە خەباتێک کردووە کە زۆر تایبەتە.
 بە دواى پشتیوانى لەو بەهایانەن کە بەها و درووشمەکانى ئێمەیشە.  ئەوان بۆ پاراستنى ئەم بەهایانە خۆیان دەکەنە قوربانى و خۆیان دەخەنە مەترسییەوە.
ئەوەى ئێستا ڕوو دەدات، بێ هاوتایە. چوونکە لە ئێران ژنان و پیاوانى لاو دەستیان داوەتە ڕاپەڕین، کە هەرگیز شتێکى دیکەیان جگە لەم ڕژێمە ئەزموون نەکردووە. هەر لەبەر ئەمەشە کە بە فەرمی ناسینى شوێنگەى ژنان و پیاوان لە کۆمەڵگاکەمان زۆر گرینگە.
 ژنان لە ئێران لەو ڕووەوە لەگەڵ حیجاب دژن، کە بە زۆرى بەسەریاندا سەپێنراوە و بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوت.
  بەڵام لە فەڕەنسا حیجاب هەمشە بژاردە بووە و لە دەرەوەى قوتابخانەکان و بەشە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، سوودێکى مەزهەبی لێوەرگیراوە و بە تەواوى ئازاد بووە، بەو مەرجەى کە نەزمى گشتى تێک نەدات. 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە