قسەکانی بەرپرسێکی ئەورووپایی : نووسراوی کۆتایی ڕێکەوتنی ڤییەننا خراوەتە ڕوو
پەیامی کورد ... قسەکانی بەرپرسێکی ئەورووپایی : نووسراوی کۆتایی ڕێکەوتنی ڤییەننا خراوەتە ڕوو
تویتەری فەرمی ئاژانسی فەڕەنسا ڕۆژی دووشەممە لە هەواڵێکی بەپەلەدا لە زاری بەرپرسێکی ئەورووپایی نووسی کە یەکیتی ئەورووپا " نووسراوی کۆتایی " ووتووێژی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی بۆ لایەنەکانی گفتووگۆ خستووەتە ڕوو .
کەناڵی الجزیرەش لەمبارەیەوە لە زاری بەرپرسێکی ئەورووپایی نووسی : پێسنیاری ئەورووپا دواهەمین و باشترین نووسراوی بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەل ئێران ە . یەکیتی ئەورووپا نووسراوی کۆتایی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی خستەڕوو .
ئەو ووتی ، شاندگەلی بەشداربووی ووتووێژەکان لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوو ڤییەننا بەجێ دەهێڵن .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە