قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی گرینگی ئەمریکی دەکات و داوایەک ئاراستەی ئەو شاندە دەکات
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مریكی داوایكرد، هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر زیاتر چڕ بكرێنه‌وه و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له له شاندێكی ئه‌مریكی به سه‌رۆكایه‌تی پۆڵ گرۆوڤ له ئه‌نجوومه‌نی پیران كردوه و پێكه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمه‌ڵێك پرسی تر گفتوگۆیان كرد، هه‌ردوولا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سیناریۆكانی پاش هه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان كرد و له‌باره‌ی ئاسایش و دۆخی ئابووری عێراقیش بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتوه، قوباد تاڵه‌بانی بیروبۆچوونی خۆی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیكردن له سیستەمی سیاسی عێراق پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد و به گرینگییه‌وه باسی له پێویستی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز كرد بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی ئابووری.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، قوباد تاڵه‌بانی داوایكردوه"هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر زیاتر چڕ بكرێنه‌وه و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكرێن".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە