قوباد تاڵەبانی چهند زانیارییهكی گرینگ دەربارهى كۆنگرهى چوارەەمى حیزبهكهی ئاشكرا دهكات
پەیامی کورد ... قوباد تاڵەبانی چهند زانیارییهكی گرینگ دەربارهى كۆنگرهى چوارەەمى حیزبهكهی ئاشكرا دهكات
قوباد تاڵهبانى چهند زانیارییهك دەربارهى كۆنگرهى چوارى حزبهكهیهوه ئاشكرادهكات، هاوكات مهترسیهكیش لهسهر یهكێتى دهخاتهڕوو ڕایدهگهێنێت، "با ڕاشكاوبینو بەكراوەیی قسەبكەین، ئێمەی یەكێتی دەمێكە تووشی چەندین كێشەوگرفتی هەمەجۆر بوینەتەوە، كە زۆرجار باجی قورسمان لەسەریداوە، ئەگەر بۆ داهاتووش بەجیددی و دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەرو تێپەڕاندنیان نەدەین، دوورنییە تووشی كێشەو گرفتی گەورەتر نەبین".
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی جهلال تاڵهبانى له ووتارێكدا نووسیویهتى:"ساڵی ١٩٧٥ كە سەرۆك مام جەلال و هەڤاڵانی دەستیان بەخەباتی نوێی كوردایەتی كردو یەكێتییان دامەزراند، بەئامانجی ڕونەوە هێڵە گشتییەكانی بیڕوڕای یەكێتییان داڕشت، ئەوكاتە، گفتوگۆی چڕی دەستەی دامەزرێنەر بۆ ئەوەبوو كە یەكێتی بگاتە گەڵاڵەی ستراتیژیەکی پێشكەوتن خوازو دیموكرات و كوردانە لەپێناو خزمەتكردنی گەلی كوردستانو ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و تاوانەكانی دەسەڵاتی عێراق، بەم هیوایەوە لەشەوەزەنگی نائومێدیدا چرای ئومێدی هەڵكرد".
دهشڵێت:"لەهەموو وێستگەكانی كەمپینی هەڵبژاردنەكانی كوردستانو عێراقو بۆنەكانی تری جەماوەریدا، لەكاتی كۆبوونەوەو گفتوگۆكانم لەگەڵ كادیرو دڵسۆزانی یەكێتی، ڕووبەڕووی ئەم پرسیارانە دەبمەوە: یەكێتی چی پێیە بۆ دواڕۆژو ئایندەی نەوەكانی داهاتوو؟ بۆ وهڵامى ئهمهش ئێمە دیالۆگو دیداری چڕوپڕمان پێویستە بۆ ئەوەی پێكەوە بیر لەگەڵاڵەیەكی پڕو دەوڵەمەندو كاریگەر بكەینەوە".
باسى لهوهشكردوه، "بەشانازییەكی زۆرەوە هەڤاڵانم لەمەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەكردایەتی ئەم ئەركەیان پێ سپاردم كە دیداری یەكێتی سازبكەین و سیاسەت و دیدی یەكێتی لەم قۆناغە نوێیەدا دیاریبكەین لەهەموو بوارەكاندا، بەندەش داوادەكەم هەموو هەڤاڵانم هاوكاربن بۆ ئەوەی پێكەوە شانبدەینەبەر ئەم ئەركە حزبییهو جێبەجێی بكەین".
جەختی كردۆتهوه، "(دیداری یەكیتی) كە بەپەرۆشییەوە دەستمانداوەتێ و مەبەستمانە لەفراوانترین و بەرزترین ئاستدا سەرپێی بخەین، لەم ڕوانگەوەیەوە دەبێتە دیداری خەمخۆری و هەوڵی یەكێتییانەیە بۆ نوێ بوونەوەو چاكسازی و بەهێزكردنی پێگەی یەكیتی یە لەهەموو ئاستەكان".
قوباد تاڵهبانى باسى كۆنگرهى چوارى حزبهكهشى كردوهو بهكۆنگرهیهكى نا سهركهوتوو وهسف كردوهو دهڵێت:"ڕاستە لەكۆنگرەی چوار كە ناوی ((كۆنگرەی نوێبوونەوە))بوو، گۆڕانكاری و نووێبوونەوە لەپێكهاتەو هەندێ لە كاراكتەرەكان كرا، بەڵام بەداخەوە لەبەر چەندین هۆ، كۆنگرەی چواریش نەبووە هۆی نوێبوونەوەیەكی جەوهەریو ڕاستەقینە لە فكرو دیدی سیاسیمان بۆ ئایندەو دواڕۆژی یەكێتی و ووڵاتەكەمان".
بهبۆچوونى تاڵهبانى، "بوونی یەكێتییەكی بەهێز گەرەنتی پاراستنی ئازادییەكانو بەدیهێنانی خواستی كۆمەڵانی خەڵكە، كە ئەوەش نیشانەی وەفاو پێزانینە بۆ خەباتی شەهیدانو ئەوانەی لەڕابڕدوی خەباتی یەكێتی و كوردایەتی دا ڕەنجیان داوەو ماندوبوون".
وهكوو تاڵهبانى دهڵێت:"با ڕاشكاوبینو بەكراوەیی قسەبكەین، ئێمەی یەكێتی دەمێكە تووشی چەندین كێشەوگرفتی هەمە جۆر بوینەتەوە، كە زۆرجار باجی قورسمان لەسەریداوە، ئەگەر بۆ داهاتووش بەجیددییەت و دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەرو تێپەڕاندنیان نەدەین، دوورنییە تووشی كێشەو گرفتی گەورەتر نەبین".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە