قوتابییەکی کوردی دانیشتووی تاران لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... قوتابییەکی کوردی دانیشتووی تاران لە لایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر کرا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران قوتابییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان یان بە ناوی " ویان موحەمەدی "
دەست بەسەر کردووە
هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی " ویان موحەمەدی " زانکۆی خەڵکی شاری مەریوان کە دانیشتووی تاران و ئەویان لە بەرچاوی منداڵەکانیەوە دەست بەسەر کردووە و کەلو پەلی تایبەتی و کۆمپیووتەری ئەویان لێستاندووە .
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە لایەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە ئەم کەسەیان بە پێی ئەو تاوانانەی کە خراوەتە پاڵی دەگوازرێتەوە دادگای شاری مەهاباد
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە