قەبیلەکانی ئەنبار : پیلانەکانی جیاوازیخوازەکان قەبوول و پەسەند ناکەین

پەیامی کورد    ...    قەبیلەکانی ئەنبار  :  پیلانەکانی جیاوازی خوازەکان قەبوول و پەسەند ناکەین  .

شێخی قەبیلەی " ئالی بووعەلوان " لە پارێزگای ئەنبار کە لەگەڵ شاندێک سەردانی کەربەلای کردبوو لە میانەی ووتارێکی دا جگە لە دژایەتی لەگەڵ هەرجۆرە پیلانێکی سیاسی بۆ جیابوونەوەی عێراق ، سوپاسی قسەکانی ئایەتۆڵلای سیستانی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ عەدنان خەمیس ئەلمۆهەننا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند : سەفەری شاندی قەبیلەی ئالی بوو عەلوان بۆ کەربەلا لە ڕاستیدا بە مەبەستی پیرۆزی وەرگرتن لە حەرەمی ئیمام حسێن و حەزرەتی عەباس و هەروەها دیدار و چاوپیکەوتن لەگەڵ کەس و نزیکەکانمان لەم شارەدا ئەنجام دراوە .

ئەو هەروەها ووتی : قەبیلەکانی عێراق لەوانەش قەبیلەی ئالی بوو عەلوان دژی هەرجۆرە پیلانێکی سیاسی یە کە جیابوونەوە و پارچەبوونی عێراق ی بە دواوە بێت .

شێخی قەبیلەی ئالی بووعەلوان ی ئەنبار ئاماژی کرد : ئێمە قەبیلەکانی ئەنبار لەو باوەڕەداین کە یەکگرتووی عێراق و یەکگرتوویی منداڵانی نەتەوەیی ئەوانی خاڵی سوورە کە ناتوانرێ هەڵەی تێدا بکرێت .

هەروەها ڕێز و پیزانی بۆ مەرجەعی دینی ڕاگەیاند و ووتی : ووتەکانی ئایەتۆڵلا سیستانی ووتەگەلێکی یەکگرتوویی بەخشە کە منداڵەکانی عێراق یەکگرتوو دەکات و لە لایەن هەموو عێراقییەکانەوە جێگای پەسەندە بەڵام سیاسەتمەدارانی عێراق گوێ لە قسەکانی مەرجەعەییەت نادەن


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە