قەتەر ، ئیمارات و کووەیت هەوڵی تێرۆرکردنی موستەفا کازمی مەحکووم دەکەن

پەیامی کورد     ...     قەتەر ، ئیمارات و کووەیت هەوڵی تێرۆرکردنی موستەفا کازمی مەحکووم دەکەن .

قەتەر ، ئیمارات و کووەیت یش سەبارەت بە مەحکووم کردنی هەوڵی ناسەرکەوتووی تێرۆری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە هێرشی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی لە ناوچەی پارێزراو و ژێر کۆنترۆڵی پایتەختی ئەم ووڵاتە دا بەیاننامەیان بڵاو کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئاژانسی فەرمی عەرەبستان " وداع " وەزارەتی کاروباری دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیمارات پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەوڵی ناسەرکەوتووی تێرۆری موستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕێگای هێرش کردن بۆ سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوز و پارێزراوی شاری بەغدا لە ڕێگای فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانەوە بە تووندی مەحکووم کرد .

ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەکەی خۆیدا لە هەولی ناسەرکەوتوو بۆ تێرۆری کازمی وەکوو هەنگاوێکی تێرۆریستی بە ئامانجی تێکدانی ئەمنییەت و سەقامگیری عێراق بە پێچەوانەی بەهاکان و مەبانییە ئەخلاقییەکان و مرۆییەکان ناو بردو جگە لە ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی و ڕاوەستان لەگەل ئەم ووڵاتەدا بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ تێرۆرسیم لە سەر گرینگیدانی ئیمارات بۆ بەرقەرار کردنی ئەمنییەت و سەقامگیری لە عێراق جەختی کردەوە

لە هەمان حاڵدا دەوڵەتی قەتەر یش لە بەیاننامەیەکدا جگە لە  مەحکووم کردن و ناڕاستبوونی بە تووندی هەوڵی ناسەرکەوتووانە بۆ تێرۆر کردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق هێرش کردن بۆ سەر شوێنی نیشتەجێ بوونی بە هەوڵێکی تێرۆریستی لە دژی ئەم ووڵاتە هەژمار کرد .

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کووەیت یش بە نۆبەی خۆی لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەوڵە تێرۆرسیتییەی بە تووندی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند ئەم هەوڵە تاوانکارانی و گوناهکارییە نە تەنیا کازمی بەڵکوو ئەو شتەی کە بۆ عێراق و نەتەوەی برا لە یەکگرتوویی و دەستکەوتنەکانی لە بوارە جیاوازەکان دا بە دەستی هێناوە کردووەتە ئامانج


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە