قەتەر بە دوای نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکایە
پەیامی کورد ... قەتەر بە دوای نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکایە .
بڵاوکراوەی ئابووری بەناوبانگ فۆربێس لە نووسینێکدا بە ئاماژەدان بە بەشی قەتەر لە زەخیرە گەورەکانی ووزەی ناوچەکە دا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی دەوحە بە پشت بەستن بەم سەروەتە ، بە دوای نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکا و وەرگرتنی دەستخۆشی و ستایشی ووڵاتانی دیکەیە .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە قەتەر هەوڵی داوە تاکوو هاوشێوەی ووڵاتانێک وەکوو سویسڕا ، فینلاند ، نۆروڤێژ ، کەنەدا و ئیرلەندا لە دۆزینەوەی ڕێگەچارە و چارەسەری کێشە و گرفتە دوو لایەنەی ووڵاتانی دیکە ڕۆڵێکی پۆزەتیڤ بگێڕێت .
ئەم گۆڤارە بە ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانەی قەتەر و ئەمریکا نووسی : دەتوانرێ بووترێ کە قەتەر براوەی ووتووێژ و نیقاش لەگەڵ ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس بووە بەڵام هیچ یەک لە لایەنەکان هیچ ئارەزوویەکیان لە سەر جەخت کردنەوە لە سەر ئەم بابەتە نەبووە و بە داهێنانی کووەیت و ئەمریکا بە بێ دەنگی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی ئاشتیانەیان گرتووەتە بەر
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە