قەتەر داوای ئاگربەستی لە ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد ... قەتەر داوای ئاگربەستی لە ئیسرائیل دەکات
شێخ موحەمەد بن عەبدوڕەحمان ئالسانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی لە غەززە ڕابگرێت و ڕێڕەوی هاوکاری مرۆیی بکاتەوە.
ئال سانی لە پایتەختی قەتەر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتە ئەمنییەکانی یەکێتی ئەورووپا ئەنجامدا.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند کە لەگەڵ بۆرل سەبارەت بە وەستانی شەڕ و ئاگربەست لە غەززە و دیلەکانی ئیسرائیل گفتوگۆی کردووە و داوای لە جەماوەری نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستیان هەبێت بۆ گەمارۆدانی غەززە.
شێخ موحەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئالسانی، ئاماژەی بەوەدا، ماوەی مانگ و نیوێکە گەمارۆ و هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە و ئازار و برینداربوونی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی و یاسایی لەوێ قووڵتر و قووڵتر دەبێتەوە. داوای لە ئیسرائیل کرد ئاگربەست ڕابگەێنێت و گەمارۆ هەڵبگرێت بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی بچێتە ناو غەززە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە