قەتەر لە شەورای ئەمنییەت شکایەت لە بەحرەین دەکات

پەیامی کورد      ...    قەتەر لە شەورای ئەمنییەت شکایەت لە بەحرەین دەکات

دەوڵەتی قەتەر پێشێلکردنی حەریمی ئاوی ئەم ووڵاتەی لە لایەن بەلەمگەلی شەڕکەری بەحرەین ەوە لە بەرواری ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ دا بە شەورای ئەمنییەتی ڕاگەیاند و دواکاری کۆتایی پێهێنان بە هەنگاوە نایاسایی و دوژمنکارانەکانی بەحرین ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک شێخە عۆلیا ئەحمەد بن سەیف ئالی ثانی نوێنەری هەمیشەیی قەتەر لە ڕێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ " جێری مەتیووز ماتجێلا " نوێنەری هەمیشەیی ئەفریقیای باشوور لە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئێستای شەورای ئەمنییەت و هەروەها " ئانتۆنیۆ گۆترش " سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، هەنگاوە مەترسیدار و نایاسایی بەحرەین لە پێشێلکردنی حەریمی ئاسمانی قەتەر ی مەحکووم کرد .

لەم نامەیەدا هاتووە : هاتنی نایاسایی و بە بێ بەڵگەی یاسایی بەلەمگەلی شەڕی بەحرەین بۆ ئاوەکانی ناوچەی قەتەر ، پێشێلکردنی حاکمییەتی قەتەر و هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنییەتی ناوچەکە .

دەوڵەتی قەتەر لەم نامەیەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە هەنگاوە نایاسایی یەکانی بەحرەین دەبێتە هۆکاری زیادبوونی کێشە و ئاڵۆزییەکان ، لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندی باشی هاوڕاستا و لە پێش گرتنی سیاسەتی دان بە خۆداگرتن لە بەرامبەری ئەم جۆرە ڕوفتارانە نە بەرپرسانە و شەڕئەنگێزانەیە جەختی کردەوە و ڕاگەێنداروە کە مافی حاکمییەتی ئەم ووڵاتە لە بواری گرتنە بەری هەموو ڕێکارگەلی یاسایی پێویست بۆ بەرگری لە سنوورەکان ، حەریمی ئاسمانی و ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەم ووڵاتە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی پاریزراوە 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە