قەتەر پێشنیاری واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەکی ئەمنییەتی لە نێوان ووڵاتانی ناوچەکە دەکات لە ئەگەری زیندووکردنەوەی بەرجام
پەیامی کورد ... قەتەر پێشنیاری واژوو کردنی ڕێکەوتننامەیەکی ئەمنییەتی لە نێوان ووڵاتانی ناوچەکە دەکات لە ئەگەری زیندووکردنەوەی بەرجام
قەتەر ڕایگەیاند کە هیوادارە لە ئەگەری واژووی بەرجام ڕێکەوتننامەیەکی ئەمنییەتی یش لە نێوان ووڵاتانی ناوچەکە واژوو بکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک خالد عەتیە وەزیر ڕاوێژکاری قەتەر لە کاروباری بەرگری لە ووتاڕیکدا لە هەمایشی دەوحە ئاماژەی کرد : قەتەر هیوادارە کە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا بگاتە ڕێکەوتنێک دەربارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و ئێمە لە بەرامبەر ئەم کارە دەستخۆشی دەکەین .
ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : ئێمە هیوادارین کە ئەم ڕێکەوتنە لە داهاتوویەکی نزیک بگاتە سەرکەوتن و بۆ قۆناغی دووهەمی چوارچێوەی ئەمنییەتی بە ڕێکەوتنێک لە نیوان ووڵاتانی ناوچەکە ڕابگوێزرێین .
ئەم بەرپرسە قەتەری یە پشتڕاستی کردەوە کە هەندێک لە ووڵاتان ووتوویانە کە هاوپەیمانە ستراتیژییەکانی ئەوان دەگۆڕدرێت لەبەر ئەوەی کە پێگە و بنچینەیەک کە ئەم هاوپەیمانییانە لە سەر بینا نراون سست و لاوازە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە