قەتەر یش ووڵامی نەرێنی بە داواکارییەکەی ئەورووپا دایەوە سەبارەت بە گاز
پەیامی کورد ... قەتەر یش ووڵامی نەرێنی بە داواکارییەکەی ئەورووپا دایەوە سەبارەت بە گاز
" سەعد ئەلکەعبی " وەزیری ووزەی قەتەر ڕایگەیاند : لە ئەگەری گێرەوکێشەی خستنە بازاڕی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا بە هۆی شەڕی ئەم ووڵاتە لەگەڵ ئۆکراین ، نە قەتەر و نە هیچ ووڵاتێکی دیکە ڕێژەی جێگرکردنی هەناردەی گازی ڕووسیای بۆ ئەورووپا بە کەلک وەرگرتن لە گازی سرووشتی شلەی " ئێڵ ، ئێن ، جی " نییە .
بە گرینگیدان بەوەی کە ئاستی زۆرینەی گازی قەتەر تایبەتمەند بە ڕێکەوتننامەگەلی درێژخایەنی کڕیارانی ئاسیایی کراوە ، ئاستی گازی جێگای هەناردەکردن بۆ ئەورووپا تەنیا ١٠ تاکوو ١٥٪ ە .
وا بیردەکەمەوە ڕووسیا ٣٠ تاکوو ٤٠٪ی بازاڕی ئەورووپا فەراهەم و دەستەبەر دەکات . هیچ ووڵاتێک ناتوانێ ئەم ئاستەی گاز بخاتە ڕوو و ڕێژەی ئەم کارە لە ڕێگای هەناردەکردنی ئێڵ ئێن جی بوونی نییە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە