قەدەغەی ڤیزای ئەمریکا بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتی زۆرە ملی سەربازی خۆیان یان لە سوپای پاسداران بەڕێ کردووە لادرا .
پەیامی کورد ... قەدەغەی ڤیزای ئەمریکا بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتی زۆرە ملی سەربازی خۆیان یان لە سوپای پاسداران بەڕێ کردووە لادرا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان وەزارەتی دەرەوە و ئەمنییەتی ناوخۆیی و دادوەری گشتی ئەمریکا ئیزن یان بە بەرپرسانی سنوورەوانی داوە کە لە ئەگەری ئەوەی کە ئەم کەسانە هەڕەشەیەک لە دژی ئەمنییەتی نیشتیمانی هەژمار ناکرێن ، ڤیزای سەفەر کردن بۆ ئەمریکایان بۆ دەربکرێت .
بەڵام هەر بە پێی ئەم هەواڵە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ووتی بیروباوەڕی درووستکراو لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا کە فەرمانێک لە لایەن وەزارەتی دەولەتی بایدن ەوە قەدەغەی دەرکردنی ڤیزای بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئەرکی سەربازی خۆیان دا لە خزمەتی سوپای پاسداران دا بوونە هەڵوەشاندووەتەوە هەڵە ناو برد . هەروەها ووتی ئەم فەرمانە بە شێوەی گشتی بۆ هاوولاتیانی ئەفغانی یە کە چاوەڕێی ڤیزای تایبەتی پەنابەرین .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە