قەدەغەی گەشتی هاووڵاتییانی ١٢ ووڵات بۆ ئەمریکا، کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە

پەیامی کورد   ...   قەدەغەی گەشتی هاووڵاتییانی ١٢ ووڵات بۆ ئەمریکا، کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی ئەمریکا، قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی ١٢ ووڵات بۆ ئەمریکا، کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دەرچووە، درەنگانی شەوی یەکشەممە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

قەدەغەکە "لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تیرۆریستانی بیانی و هەڕەشەی دیکە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی" دەرچووە، بەپێی جاڕنامەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، قەدەغەکە، هاووڵاتییانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆنگۆ، کینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سووماڵ، سوودان و یەمەن دەگرێتەوە. 

هەروەها سنووردارکردنی ڤیزا بەسەر هاووڵاتییانی حەوت ووڵاتی دیکەدا سەپێندرا کە بریتین لە؛ بۆرۆندی، کووبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزۆئێللا.


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە