قەرزی ٢٥ ،میلیۆن دیناری دەدرێتە ئەم کەسانە
پەیامی کورد ... قەرزی ٢٥ ،میلیۆن دیناری دەدرێتە ئەم کەسانە
بانكی ڕافیده‌ین ی عێراقی رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌پێدانی پێشینه‌ی ٢٥ ملیۆن دیناری به سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كان و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی پێویستیان گرتوه‌ته‌به‌ر.
له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بانكی رافده‌ین بڵاویكرده‌وه، ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ له‌گه‌ڵ دادوه‌ران ده‌توانن سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی رافده‌ین بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی قه‌رز و به قیستی درێژخایه‌ن بیده‌نه‌وه، بڕی قه‌رزه‌كه‌ش له ٥ ملیۆن تا ٢٥ ملیۆن دیناره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، داواكاری بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه له ڕێگه‌ی هه‌موو لقه‌كانی بانكی بانكی رافده‌ین له پارێزگاكان ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی پێویستیش بۆئه‌و مه‌به‌ست دیاریكراوه.
كه‌سانی به‌شدار له‌بانكی ڕافیده‌ین، ده‌توانن قه‌رزی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و مانگانه بڕێك له مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و بانكه‌وه وه‌رده‌گیرێته‌وه، تا ئێستا هه‌ردوو بانكی ڕافده‌ین و ڕه‌شید كه دوو بانكی نیمچه فه‌رمین، سه‌ره‌ڕای چه‌ند هه‌وڵێكیش، به‌ڵام لقه‌كانیان له‌شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستبه‌كارنه‌بوونه.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە