قەرەیلان : ئێمە دیلمان نەکوشتووە " ئەردۆغان قوماری کرد ، بەڵام دۆڕا "
پەیامی کورد ... قەرەیلان : ئێمە دیلمان نەکوشتووە " ئەردۆغان قوماری کرد ، بەڵام دۆڕا " .
مۆراد قەرەیلان داوای لێکۆلینەوەی لایەنی سەربەخۆ لە چیای گارە دەکات "
موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و دەستەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکی کورددستان (کەجەکە) : ڕایگەیاند ، ئەردۆغان قوماری کرد، بەڵام دۆڕا.
بۆ داگیرکاری هاتبوو، بەڵام نەیتوانی داگیر بکات، لە بریی ئەوەى دیلەکان رزگار بکات، کوشتنی، بەڵام خۆیشی لە بەریەک هەڵوەشا.
ویستیان سوود لە زستان وەربگرن لە بەکارهێنانی فڕۆکەى چاودێری چوونکە ئەنجامی باشتر بە دەست دێت. هەڤاڵانمان لە باشووری گارە تەواو ئامادەکارییان نەکردبوو، بۆیە تورکەکان ئەمەیان بە لاوازی بینی و بە تاکیتێک هێرشیان کردە سەر گارە.
ئەگەر هاوین بوایە، یەکێکیان بە ساخی دەرنەدەچوو.
لە هێرشەکەیاندا ٢٠ فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و ٤١ فڕۆکەى جەنگی و باڵەفڕی کۆبرا و ئاتاک و سکۆرسک لەو چوار رۆژ بەکار هێنران.
٥٠ شوێنیان بۆردومان کرد، کەچی تەنها یەک هەڤاڵمان شەهید بوو و هەڤاڵەکانی ترمان هەموویان لە شەڕدا شەهید بوون.
تا ئەمڕۆ ئێمە سەدان سەربازی دەوڵەتی تورکمان بە دیل گرتووە بەڵام هەرگیز دیلمان نەکوشتوە و بە ناوبژیوانان ئاڵوگۆڕمان پێ دەکرد
بەڵام ئەمجار هیچ کەس نەهات ناوبژیوانی بکات، چوونکە تورکیا رێگایان بەکەس نەدەدا ناوبژیوانی بکات.
ئێمە پابەندی یاسا نێونەتەوەیەکانی بواری جەنگین و دواى لێکۆڵینەوەى سەربەخۆ دەکەن لەبارەى کوژرانى دیلەکانیش.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە