قەیرانی ووزە لە فەڕەنسا : ئاوی گەرم لە فەرمانگە دەوڵەتییەکان دادەخرێت
پەیامی کورد ... قەیرانی ووزە لە فەڕەنسا : ئاوی گەرم لە فەرمانگە دەوڵەتییەکان دادەخرێت
فەڕەنسا بۆ پاشەکەوت لە بەکارهێنانی ووزە ، ئاوی گەرمی لە خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکانی باڵەخانە دەوڵەتییەکان دادەخات و فەرمانی بە شارەوانییەکان کردووە پلەکانی گەرمای ئاوی مەلەوانگەکانی گشتی بۆ یەک پلە کەم بکەنەوە .
سەرچاوەیەکی دەولەتی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند : دەوڵەت داوای لە فەرمانبەرانی بەشی دەوڵەتی کرد بۆ سەفەرگەلی کەمتر لە چوار کاتژمێری خۆیان لە جیاتی فڕۆکە ، کەڵک لە شەمەندەفەر وەربگرن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە