قەیس خەزعەلی : دوژمنان دەیانەوێت دەوڵەتی عێراق ڕادەستی کەسانێک بکەن لە بە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن
پەیامی کورد ... قەیس خەزعەلی : دوژمنان دەیانەوێت دەوڵەتی عێراق ڕادەستی کەسانێک بکەن لە بە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن
قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەق ی عێراق هەواڵ لە هەوڵگەلێک بۆ ڕادەستکردنی حکوومەت لە عێراق بە گەندەڵکاران و کەسانی خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن .
بە پێی ڕاپۆرتێک خەزعەلی لە بەیاننامەیەک بە بۆنەی دەرکردنی فەتوای جیهادی کەفایی لە لایەن مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : دوژمنان گرینگی و هێزی خەڵکی عێراق دەناسن و دەیزانن بەم هۆیەوە لە هیچ دەرفەتێک بۆ لەناوبردن و گورزلێدان بەم ووڵاتە درێغی ناکەن .
ئەو ووتی : ئەوان ووڵاتیان لەناوبردووە و ئەرتەش هەڵبچنن و لە سەر جۆرەها گەندەڵی هاندا دواتر هەوڵیاندا بەهاکانی حۆکمڕان لە سەر ووڵات ، داب و نەریتەکان ، بیروباوەر و ئائین و مێژوو و ڕابردوو و سەدە تێکبشکێنن ئەم هەوڵانە ئێستاش بۆ زەرەر و زیان گەیاندن بە سیاسەت ، ئابووری و کولتووری وولات لە ئارادایە .
خەزعەلی ووتی : جارێکی دیکە لە سەر هەڵوێستی خۆمان لە دژایەتی کردن لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ، بپ شکست هێنانی پڕۆژەی ئیسرائیل لە عێراق ، پاڵپشتی لە بابەتی ڕەوای فەلەستین و بەرگری ئیسلامی لە لۆبنان لە دژی داگیرکەرانی ئیسرائیلی ، هاوڕایی و یەکدەنگی لەگەڵ خەڵکی زۆڵم لێکراوی یەمەن لە بەرامبەر هێرشی زاڵمانەی نیزامی سەعوودی و نەتەوەی بەحرەین لە بەرامبەر نیزامی زاڵمی ئالی خەلیفە جەخت دەکەینەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە