قەیس خەزعەلی سەبارەت بە بەرزبووبەوەی نرخی دۆلار زانیارییهك ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... قەیس خەزعەلی سەبارەت بە بەرزبووبەوەی نرخی دۆلار زانیارییهك ڕادەگەێنێت
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، لە میدیاكانەوە شێواندنی بابەتەكان هەیەو دژ بە عێراق و گەلەكەی پیادە دەكرێت، دەشڵێت، "هەندێك لایەن زیادەڕەوی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاردا دەكەن بۆ ناشیرین كردنی حكوومەتی نوێ".
قەیس خەزعەلی لەچوارەمین ساڵیادی كوژرانی سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دا ووتی:"جۆرە جیاوازییەک لە میدیا و شێوازی شێواندنی بابەتەکان هەیە کە دژ بەعێراقو گەلەکەی پراکتیزە دەکرێتو مانگانە بەملیارەها دۆلار لەلایەن هەندێک ووڵات و باڵیۆزخانەوە لەدژی عێراق و عێراقییەکان خەرج دەکرێت".
خەزعەلی ووتیشی:"پاڵنەرەکانی پشت ئەو شەڕانەی کە هەن و لەناوچەکەدا ڕوودەدەن سیاسی نین، بەڵکوو پاڵنەرێکی ئایدیۆلۆژین".
هەروەها ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كردو ووتی:"لایەن هەیە هەوڵیانداوە زیادەڕەوی لە ڕووداوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکەن بۆ شێواندنی وێنەی حکوومەتی نوێ".
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە