قەیس خەزعەلی : شێوازی ئەفغانی ، تەنیا ڕێگای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ە
پەیامی کورد ... قەیس خەزعەلی : شێوازی ئەفغانی ، تەنیا ڕێگای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق ە .
سکرتێری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەق جەختی کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکی نایانەوێت لە عێراق دەربچن و شێوازی کەڵک وەرگیراو لە ئەفغانستان تەنیا ڕێگای دەرچوونی ئەوان هەژمار دەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتی بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکی کاربەری کۆلەمەلایەتی تویتەر ، کاردانەوەی بەرامبەر بە ووتاری ئەم دواییەی کێنت مەکێنزی سەرۆکی کۆمیەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا CENTCOM نیشان دا
خەزعەلی لە پەیامی تویتەری خۆیدا لەمبارەیەوە نووسی : ووتەکانی ئەم دواییەی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا نووسراویکی بەهێز و ڕوونە لە سەر جیددی بوونی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە بۆ دەرکردنی هێزە نیزامییەکانی خۆی لە خاکی عێراق دا .
لە بەردەوامی پەیامەکەدا سکرتێری گشتی عەسائێبی ئەهلی حەق هەروەها ئاماژە کراوە : لە ئەگەری دەرنەکردنی درۆبوونی لە لایەن دەوڵەتی عێراق ەوە نیشاندەری بەها و ئێعتیباری ئەم ووتەیە " دەوڵەتی " لە قەڵەم دەدرێت کە داواکاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکییە لە ناو خاکی عێراق و ئەوەی کە بەشێوەی ئاشکرا دەوترێ بە پێچەوانەی ئەو شتەیە کە لە پەنادا دەوترێت
خەزعەلی لە کۆتایی ئەم پەیامەدا ڕایگەیاندووە : ئەمریکییەکان لە سەر یەک بەڵگەگەلێک دەخەنە ڕوو سەبارەت بەوەی کە زمانی گفتۆگۆ و مەنتیق لەگەڵ ئەوان دا هیچ سوودێکی نییە و شێوازی ئەفغانی تەنیا ڕێکارە بۆ دەرکردنی ئەوان
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە