قەیس خەزعەلی لە سەر پۆستی سەرۆککۆمار پەیامێک ئاراستەی کورد دەکات
پەیامی کورد ... قەیس خەزعەلی لە سەر پۆستی سەرۆککۆمار پەیامێک ئاراستەی کورد دەکات
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە هێزە کوردی و شیعییەکان دەکات، لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ڕێکبکەون هاوشێوەی سوننەکان.
لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكکۆمار و پێكهێنانی حكوومەت، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتێکدا نووسیویەتی: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان زۆر خێرا بوو، چوونکە هێزە سوننەکان لەناو خۆیاندا پێکهاتن.
دەشڵێت: دەبێت هێزە کوردییەکانیش هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ گەیشتن بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، هەروەها هێزە شیعییەکانیش لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران.
باس لەوە دەكات، پێکهێنانی حکوومەت ئامڕازە نەک ئامانج و هۆشداری دەدات، كە ئێستا دۆخی ئابووری خراپتر دەبێت.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، هێشتا لایەنە سیاسییەكان نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن لەسەر پێكهینانی حكوومەتی نوێی عێراق.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە