كاترین كۆلۆنا : ئێران و گرووپەكانی دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بە ناسەقامگیرییەكان لە ناوچەكە بهێنن
پەیامی کورد ... كاترین كۆلۆنا : ئێران و گرووپەكانی دەبێ دەستبەجێ كۆتایی بە ناسەقامگیرییەكان لە ناوچەكە بهێنن
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، داوای ڕاگرتنی چالاکییە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپە ملیشیاکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
کاترین کۆلۆنا، دوای ووتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، پەیامێکی زۆر ڕوونی پێشکەش بە هاوتا ئێرانییەکەی کردووە و ووتوویەتی : مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکە هەرگیز بەم شێوەیە نەبووە؛ ئێران و گرووپە نیابەتیەکانی دەبێ دەستبەجێ دەست لە کردەوە ناسەقامگیرانەکانیان هەڵبگرن.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا باسی لەوە کردووە کە هیچکەس لە پەرەسەندنی گرژییەکان سوودمەند نابێت.
ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە