كه‌شناسی له ڕاگه‌یندراوێكدا زانیاری نوێ دەرباره‌ی شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین بڵاودەکاتەوە
پەیامی کورد ... كه‌شناسی له ڕاگه‌یندراوێكدا زانیاری نوێ دەرباره‌ی شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین بڵاودەکاتەوە
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی بارانبارین له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ڕو له‌ناوچه‌كه بكات و به‌وه‌ش، به‌ڕێژه‌ی جیاواز له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم باران ده‌بارێت، له ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراقیش ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی بارانبارین له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ڕوو ده‌كاته‌وه ناوچه‌كانمان سه‌ره‌تاش له به‌ره‌به‌یانه‌وه سنووری پارێزگای دھۆك و باكووری رۆژئاوای عێراق ده‌گرێته‌وه دواتر له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ شه‌و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كاریگه‌ری به‌رێژه‌ی جیاواز ده‌بێت و ئاسمانی ھه‌رێم به زۆری ده‌گۆرێت بۆ ھه‌وری ته‌واو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌دا له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه تا كاتی ئێواره پێشبینی زیادبوونی ناوبه‌ناوی خێرايی با ده‌كه‌ین به ئاڕاسته‌ی سه‌نته‌ری نزمه‌په‌ستانه‌كه‌وه له‌نێوان ٢٠ تا ھه‌ندێك كات بۆ ٤٥ كیلۆمه‌تر زیاتر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراقدا به ئاڕاسته‌ی باكه‌وه ئه‌گه‌ر ھه‌یه خۆڵبارینه‌كه بگاته ھه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری ھه‌رێم و گۆڕانكاریش بۆ ئه‌م ئه‌گه‌ره له ئارادا ده‌بێت".
ئاراس جه‌بار باسی له‌وه‌ش كردوه، بارانبارینی پچر پچر و ھه‌ندێك كات لێزمه باران به ھه‌وره تریشقه‌وه له ناوچه‌ی جیاجیادا بونی ده‌بێت به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگای دھۆك و ناوچه شاخاویه‌كانی سنووری پارێزگای ھه‌ولێر رێژه‌ی بارانبارینه‌كه زیاتر ده‌بێت به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه، پله‌كانی گه‌رماش به‌رێژه‌ی ٣-٥ پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە