كيم جوونگ جارێکی دیکە هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات
پەیامی کورد ... كيم جوونگ جارێکی دیکە هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكات
ئاژانسی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە کیم جوونگ ئوون ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی پاراستنی “باڵا دەستی ڕەها”ی سوپای کۆریای باکوور، پێویستە پیوونگ یانگ توانای ئەوەی هەبێت هەموو هەوڵ و هەڕەشە مەترسیدارەکان بەشێوەیەکی پێشوەختە لەناوببات ئەگەر پێویست بکات.
کیم جوونگ ئوون وتوویەتی، دەبێت پیوونگ یانگ پەرە بە چەکەکانی خۆی بدات تاوەکوو ئەوەندە بەهێزبێت هیچ هێزێک لە جیهاندا نەتوانێت هەراسانی بکات.
پێشتر لە ٢٥ی نیساندا، کیم جوونگ ئوون ڕایگەیاندبوو، کە چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنن ئەگەر بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی ووڵاتەکەی ڕووبەڕووی هەر مەترسییەک ببێتەوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە کۆریای باکوور ١٠ جار تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجامداوە، لەناویاندا تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی دوورگە بڕ، کە بۆیەکەم جارە لە ساڵی ٢٠١٧وە ئەو مووشەکە تاقیبکاتەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە